شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-12 11:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ جەخت لە فراون کردنی هاریکاریی هاوبەش دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆ بوونه‌وه‌ خواستى دولایه‌نه‌یان بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاكاندا، دووپات كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێسف لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە: نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆ بووه‌وه‌ و پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنوکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە هه‌ردوولا جەختیان له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ له‌ پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ فراوان كردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاكاندا، دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی ‌جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە