شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-12 11:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق بە وردی چاودێری پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ قه‌یرانی سووریا به‌ پێویست ده‌زانێت و ئاماده‌یی وڵاتەکەشی بۆ  پشتگیری کردن لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ په‌راوێزی به‌شداریی له‌ چوارەمین کۆڕبەندی دیبلۆماتی ئەنتاڵیا ڕایگەیاند: پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان که‌ عێراق به‌ تورکیا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاک کردنی که‌رتی ئابووری له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات. گوتیشی، عێراق خوازیاری فراوان کردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌کانی ئاسایش، وزه‌ و وه‌به‌رهێنان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوکات باسی له‌وه کرد، پشتیوانی له‌ هه‌ر چاره‌یێکی سیاسی و دیپلۆماتی ده‌که‌ن که‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیریی هه‌رێمی و کۆتاییهێنان به‌ ململانێ چه‌کدارییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی. جه‌ختیشی کرده‌وه‌، به‌ وردی چاودێریی جووڵه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌ نێوان حکوومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) و لێکه‌وته‌کانی له‌سه‌ر ئاسایشیی نیشتمانی و هه‌رێمی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە