شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-12 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر

پوختەی هەواڵ
محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێک گەیشتە هەولێر. گوتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت، "بابەتی گرنگ" لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لێکرا.

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لەبارەی سەردانەکەوە بە ڕووداوی وت: "سەردانەکە لە چوارچێوەی بنەمای پەیوەندی و گفتوگۆ لەبارەی بابەتە گرنگەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دەبێت، کە حکوومەت لەگەڵ هەموو لایەنەکانی پرۆسەی سیاسی جەختی لەسەر دەکاتەوە."

عەوادی ئاماژەی بەوەش کرد: "سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ و راوێژ دەکات، کە ئەویش پێداچوونەوە بە دۆسیە هاوبەشەکان لەژێر رۆشنایی گۆڕانکارییە نێوخۆییەکان و رووداوە خێراکانی دەرەوە لەخۆدەگرێت."

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی هەر ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە