شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-09 05:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز لە بارەی داماڵینی چەکی میلیشیاکان ناڕاستە

پوختەی هەواڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی ئامادەبوونی ژمارەیێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقی بۆ چەکدانیان، ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەکۆی (ئێکس) نووسیویەتی: ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سەبارەت بە ئامادەیی ژمارەیێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ داماڵینی چەکەکانیان و تێکەڵ بوون بە دەزگا ئەمنییەکان، ڕاپۆرتێکی ناڕاست و نادروستە.

زێباری ڕاشیگەیاندووە: "وا دیارە پەیامنێرانی ئاژانسەکە فریو دراون بە دزەپێکردنەکانی بەرپرسێکی حکوومەت، کە بەدوای ناوبانگ و ئەستێرەبووندا دەگەڕێت و  شارەزایە لە خۆبردنە پێشەوەدا".

شایانی باسە لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزدا، کە باسی لە ڕەزامەندیی ژمارەیێک گرووپی دیاری بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی کردووە لە عێراق بۆ دانانی چەکەکانیان،  دوو سەرچاوەی عێراقی بە ناسنامەی ئاشکرای خۆیانەوە قسەیان کردووە، یەکەمیان، عیزەت شابەندەرە، کە کەسایەتیێکی دیارە بەڵام هیچ پۆستێکی حکوومیی نییە، دووەمیشیان، فەرهاد عەلادینە، کە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ کاروباری دەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە