شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-08 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی فەرمانی پێدانی زەوی بە ۱۶۲۸ فەرمانبەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەردەکا

پوختەی هەواڵ
لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی بە نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە، زەوی بەسەر ۱۶۲۸ فەرمانبەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابەش دەکرێت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوەکەدا بە ژمارە (۱۱۸۸) لە ڕۆژی ۷ی نیسانی ۲۰۲۵ ئەوە هاتووە: "لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە مەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بکرێت کە لەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن."

لە خشتەکەدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەک لە دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دیاری کراون کە ۱۶۲۸ فەرمانبەرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە