شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-07 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی یەکێتی: هێشتا وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دیاری نەکراوە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئەم هەفتەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کۆ نابنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "تاوەکوو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی دیار نەکراوە، بەڵام لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، زۆر نزیکین."

دوایین جار لە ۱۸-۳-۲۰۲۵، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە، ئەوکات راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتبوو کۆبوونەوەکەیان "ئەرێنی" بووە. وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، "بڕیار بوو راستەوخۆ دوای جەژن، درێژە بە کۆبوونەوەکان بدرێت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیەش کۆنابنەوە و هیچ وادەیەکیش دیارنییە."

وەکوو سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: "دەبێت ئامادەکاریی تەواو بکرێت، چونکە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا، باسی دابەشکردن و یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان دەکرێت."

بڕیاربوو دوای جەژنی ڕەمەزان، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی درێژە بە کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بدەن.

زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردن و زیاتر لە سێ مانگیش بەسەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە