شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-01 21:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕێککەوتن

پوختەی هەواڵ
ئەنجوومەنەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب لەگەڵ لیژنەی ڕاسپێردراو لە لایەن دەسەڵاتی سووریاوە لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو گەڕەکە کوردنشینەکەی حەلەب لە ساڵی ۲۰۱۲ـەوە لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکاندان و ئێستا ئەنجوومەنەکانیان لەگەڵ لیژنەی ڕاسپێردراو لەلایەن دەسەڵاتی سووریاوە لەسەر چەند خاڵێکی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنیان ڕێککەوتن.

دەقی ڕێککەوتنەکە:

– هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود کە زۆرینە دانیشتووانیان کوردن، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە شاری حەلەب دەبن، بەڵام پێویستە تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و کولتووریان بپارێزرێت و ڕێزی لێ بگیرێت.

– وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرپرسیارێتیی ئاسایشی دانیشتووانی هەردوو گەڕەکەکە لەئەستۆ دەگرن و ڕێگە نادەن هیچ دەستدرێژییەکیان بکرێتە سەر و مافیان پێشێل بکرێت.

– بە مەبەستی پاراستنی ئاشتیی هاووڵاتییان، ڕێگە بە هیچ دیاردەیێکی چەکداری لە دوو گەڕەکەکە نادرێت. دەبێت چەک لە دەستی هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆدا بێت کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن.

– هێزە چەکدارەکان بە چەکەکانییانەوە دەچنە ڕۆژهەڵاتی فورات (ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە).

– دوو ناوەندی ئاسایشی ناوخۆ لە هەردوو گەڕەکەکە دروست دەکرێن.

– ئازادی هاتووچۆ بۆ دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەکە گەرەنتی دەکرێت.

– لیژنەیێکی هاوئاهەنگی بۆ ئاسان کردنی هاتووچۆ لەنێوان شاری حەلەب و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکدەهێندرێت.

– زیندانەکانی هەردوولا لە گیراوەکانی هەردوولا چۆڵ دەکرێن و ئاڵوگۆڕی دیلەکانیش لە نێوانیاندا دەکرێت.

– دامەزراوە و دەزگاکانی بواری خزمەتگوزاری، بەڕێوەبردن، خوێندن، شارەوانی و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە هەردوو گەڕەکەکە دەمێننەوە تا ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە