شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-01 21:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جەنگ هەڵبگیرسێت، عێراق لە نێوەڕاستى گەردەلوولەکە دەبێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکى ڕەوتى حیکمە ڕایدەگەیێنێت ئەگەر شەڕ لە ناوچەکە هەڵگیرسێت و تەشەنە بکات، عێراق و وڵاتانى دراوسێى لە "نێوەڕاستى گەردەلوولەکە" دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمار حەکیم، سەرۆکى هاوپەیمانیى هێزەکانى دەوڵەتى نیشتمانی دەڵێت: "گەلێک خزمەتیان نەکەین شایستەى ئەوە نابین نوێنەرایەتییان بکەین، هەر کەسێک خۆى یان گرووپەکەى بە گەورەتر لە گەلەکەى بزانێت لە ئێمە نییە، ئێمە پێویستمان بە نوێنەرانێکە کە خەمى خەڵک هەڵبگرن بەر لە خەمى خۆیان".

سەرۆکى رەوتى حیکمە داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد دۆخى هەستیارى عێراق لە بەرچاو بگرن و هەڵاوێردى بکەن لە پرسى هاوردەکردنى گاز و کارەبا لە وڵاتانى دراوسێوە، تاوەکوو ئەو کاتەى پڕۆژەکانى بۆ دابین کردنى ئەو پێویستیانە دەکەونە کار.

 ئەو دەرفەتەى کە ئەمریکا دابووى بە عێراق بۆ هاودەکردنى کارەبا لە کۆمارى ئیسلامىی ئێرانەوە کۆتایی هات، واشنتن کۆتوبەندى لەسەر هاودەکردنى گازیش داناوە لەو وڵاتەوە، لەکاتێکدا عێراق بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا پێویستییەتى.

لەبارەى دۆخى ناوچەکە، سەرۆکى رەوتى حیکمە وتى: "هەڵگیرسانى جەنگێکى سەرتاسەرى لەم  ناوچەیە دەرهاویشتەکانى تەنیا لەسەر وڵاتانى ناکۆک نابێت، ئەگەر رێگە بدرێت ئاگرەکە تەشەنە بسەنێت، عێراق و وڵاتانى دراوسێى لە نێوەڕاستى گەردەلوولەکە دەبن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە