شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-01 20:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوودانی و سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا پەیوەندیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بۆ یەکەمجار قسەیان لەگەڵ یەکتر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی  كردەوە محەمەد شیاع سوودانی لە پەیوەندیێكی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، سڵاوی جەژنی ڕەمەزانی ئاڵوگۆڕ كردووە.

سوودانی هەروەها بەبۆنەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی سووریاوە، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی سووریا کردووە و جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەتەوە لە پشتیوانی كردنی بژاردنەکانی گەلی سووریا و گرنگی بەشداری تەواوی تائیفە و پێکهاتەكان لە پڕۆسەی سیاسی.

سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا جەختی كردووە، عێراق دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا  ڕەت دەكاتەوە  و پشتیوانی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و سەروەری سووریا دەكات.

سوودانی هاوكات باسی لە گرنگیی هاوکاریی هاوبەش کردەووەتەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش، جگە لە هاوکاریی لە بوارە ئابوورییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە