شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-30 21:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە سیاسيەكانی عێراق ئاستەنگ بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەكەن

پوختەی هەواڵ
كیفاح مەحموود، ڕاوێژكاری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەوەی ڕوودەدات پلانێكی ڕوون و بەرنامە بۆ داڕێژراوە، بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاوێژكاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی ڕاگەیاندووە، ڕوونە کە کۆمەڵەی نەوت ناڕازییە لە بیرۆکراتیی و هەنگاوەكانی پەیوەست بە پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ئەوەش پەیوەندیی بەو گرووپە سیاسیانەوە هەیە فشار دەكەن لە بەغدا و هەوڵی تێکدانی سیستمی فیدراڵی وڵات دەدەن، كە ساڵانێکی زۆرە کاردەکەن بۆ دروست كردنی ئاستەنگ لەبەردەم گەشەسەندنی هەرێم و سەندنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی.

ناوبراو وتووشیەتی، بابەتەکە پەيوەستە بە سیاسەت نەک ڕێکاری تەکنیکی، بەتایبەتی دوای ئەوەی پەرلەمان هەموارکردنەوەی ماددەی ۱۲ی یاسای بوودجەی سەبارەت بە رێکارەکانی دەرهێنانی نەوت پەسەندکرد، سەیركە لەوەدایە، وەزیری نەوتی فیدراڵی نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاند، لە ماوەی ۴۸ کاتژمێردا هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە