شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-29 22:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سێ ڕۆژدا تورکیا زیاتر لە ٥٠٠ جار پێگەکانی PPKی بۆردوومان کرد

پوختەی هەواڵ
هەپەگە ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ٥٢٦ جار لە ئاسمان و زەوییەوە پێگەکانی پەکەکەی بۆردوومان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل  سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورکیا وێرای ئاگربەستی پارتی کرێکارانی کوردستان  ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: " ٢٥ـی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردووامان کراوە، ٢٦ و ٢٧ـی ئادار فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەش جار هەرێمی گارەیان بۆردوومان کردووە".

ئاماژە بەوەش دراوە: "٢٦و ٢٧ـی ئادار لە هەرێمی خاکورک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بەگشتی ٥١٨ جاران بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە