شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-29 20:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکات

پوختەی هەواڵ
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە "ئەپیکور" لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: "کۆمپانیا نێودەوڵەوتییەکانی نەوت و حکوومەتی هەرێم بە نیازێکی پاکەوە لەگەڵ حکوومەت و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستیان بە گفتوگۆ کرد بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی تایبەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە گونجاو بێت، لەگەڵ رێککەوتنە یاساییەکان و بوودجەی عێراق".

ئەپیکۆر ڕوونیشی کردەوە: "بۆمان ڕوون بوەتەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات و رێز لە گرێبەستی کۆمپانیاکان بگرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، عێراق هەوڵ دەدات ڕێگەیێک بگرێتەبەر، بەشێوەیێکی تاکلایەنە جێگرەوەیێک بۆ چوارچێوە یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دابنێت.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان جەخت دەکاتەوە : "بەڵام تا پابەندبوون لە حکوومەتی عێراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە