هەسەدە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستەخوارەوە
پوختەی هەواڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان توانیویان هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین تێکبشکێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین پووچەڵ کرایەوە و لە شەڕ و پێکدادانی نێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکان، سێ چەکدار کوژران و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای شکستەکەیان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە ژمارەیێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی هەسەدە دەستپێکرد و یەکەکانی شەهید هاروون-ی هەسەدە، توانیان شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیشیان تێدابوو.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەسەدە
#هێزەکانی سووریای دیموکرات
#درۆن
#فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان
#میلیشیاکانی سەربە تورکیا
#بەنداوی تشرین
#بەنداوی تشرینی کۆبانێ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران