شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-23 23:29 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سووکایه‌تى سه‌رۆکى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ئاڵاى هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
دواى ئه‌وه‌ى سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە کە سه‌ر به ‌پارتى گه‌لى کۆمارى (جەهەپە)یە سووکایەتی بە ئاڵای هەرێمی کوردستان کرد و به‌پارچه‌ په‌ڕۆیێک ناوى برد، سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە مەنسوور یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە لە شارى ئیستەنبووڵەوە په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌ و ناڕەزایی بەرامبەر ئاهەنگەکانی نەورۆز پیشاندا و ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوو ده‌دات جیاکارییه‌ له‌نێوان چالاکیەکانى ده‌م پارتى‌ و جه‌هه‌په‌".

یاڤاش وتیشى: "لەکاتێکدا لە ئیزمیر تەواوی خۆپێشاندانەکان قەدەغە دەکرێن، به‌ڵام هه‌ر له‌و شاره‌ ڕێگە بە کۆبوونەوە و چالاکی پارتێک دەدرێت".

یاڤاش وتىشی: "دوێنێ لە شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا ئەو ئاڵایە دەشەکایەوە کە پێموایە ته‌نها پارچه‌ پەڕۆیێکه ‌و هیچى تر، که‌چى بینیمان پۆلیس پەشمەکی بەسەر بەشداربووانی چالاکییەکەدا دابەش دەکرد، ئێمەش وەک جه‌هه‌په‌ چاوەڕێ دەکەین لێرەش هێزەکانی ئاسایش پەشمەک بەسەر گەنجاندا دابەش بکەن".

 دواى ئه‌و په‌یامه‌ش که‌ دەنگدانەوەیێکى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا، ڕاسته‌وخۆ سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی لەسەر مەنسوور یاڤاش تۆمار کرد.

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ سەندیکای پارێزەرانی وان ده‌ڵێت: "لە نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، سکاڵا لەسەر مەنسوور یاڤاش تۆمار دەکەین کە ئاهەنگی نەورۆزی شرنەخی وەک تاوان ناو بردووە، مەنسوور یاڤاش سەرکۆنە دەکەین بەوەی هەڵوێستێکی بێرێزِانەی بەرامبەر کورد پیشانداوە و زەمینەسازیی بۆ خراپە کردووە".

 ئاڵای هەرێمی کوردستان لە تورکیادا لە بواری یاساییەوە هیچ کێشەیێکی نییە و کۆماری تورکیا لە زۆربەی دیدارەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، ئەو ئاڵایە لە شوێنە فەرمییەکانی دادەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە