شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-23 20:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرکەوتنەکانی یانەی نەورۆز مێژوویێکی پرشنگداری تۆمار کردووە

پوختەی هەواڵ
لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند؛ ئاستی وەرزشی نەورۆز و یاریگا نوێیەکەی رۆحی وەرزشییان لە شاری سلێمانی زیندوو کردۆتەوە و کەرتی وەرزشیان بووژاندۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو ڕاگەیاندنەی لاهوور شێخ جەنگی لەمیانی کردنەوەی بەربانگی ئێوارەی ئەمرۆ بوو لەگەڵ سەرپەرشتیار و راهێنەر و دەستەی کارگێڕیی و یاریزانانی یانەی نەورۆز و ژمارەیێک لە کەسایەتی دیاری وەرزشی و هونەرمەندی شاری سلێمانی.

 لاهوور شێخ جەنگی ستایشی یانەی نەورۆزی کرد و ڕیگەیاند؛ سەرکەوتنەکانی یانەکە مێژوویێکی پرشنگداری تۆمار کردووە کە بووەتە جێگەی خۆشحاڵی هەمووان، دیمەنە جوان و پڕ لە هاندەرە سەرسەختەکانی یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆزیش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگی داوەتەوە و بۆ سلێمانی و خەڵکە خۆشەویستەکەی جێگەی خۆشحاڵییە.

لاهوور شێخ جەنگی هەوڵەکانی یانەی نەورۆزی بەرز نرخاند و داوای لە یاریزانەکان کرد خۆیان زیاتر ماندوو بکەن و باشتر خۆیان ئامادەبکەن بۆ یارییەکانی داهاتوو تا نازناو و پاڵەوانیەتی بۆ نەورۆز و سلێمانی تۆمار بکەن، وەک سەرۆکی یانەکەش پشتگیری و پشتتوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە لە پێناو سەرکەوتنی نەورۆز و خزمەت کردنی کەرتی وەرزش لە شاری سلێمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە