شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-23 13:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا كۆتای ساڵی داهاتوو هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن یەک هێزی پێشمەرگە

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە دەكات كە هاوپەیمانان لە هەموو هەنگاوەكانی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هاوكار و بەشدارن، چوونكە ئامانجیان ئەوەیە هەرێمی كوردستان یەک هێزی پێشمەرگەی هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەكر زێباری ڕاوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی "وشە"ی راگەیاندووە: هاوپەیمانان بە هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە زۆر دڵخۆشن، هاوكاریی هێزی پێشمەرگە دەكەن و هاوبەشی ئێمەن و لە هەموو هەنگاوەكان هاوكاریی هێزی پێشمەرگە دەكەن لە مەشق و راهێنان و پڕچەككردن، بۆیە دەیانەوێ لە هەرێمی كوردستان یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، ئامانجی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوەیە، هەر بۆیە زۆر پاڵپشت و هاوكارن.


ناوبراو ڕوونی كردەوە، هاوپەیمانان لە هاوكاری كردنی هێزی پێشمەرگە لە ماوەی ڕابردوو بەردەوام بوونە و ئێستەش بەردەوامن و لە داهاتووش هاوكاریی هێزی پێشمەرگە دەكەن، چونكە دەیانەوێ یەک هێزی پێشمەرگە لە ژێر چەتڕی وەزارەتی پێشمەرگەدا هەبێت، هەر بۆیە لە هەموو هەوڵەكانی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە هاوكار و پاڵپشتی دەكەن، بۆیە بڕیارە تا كۆتای ساڵی داهاتوو هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن یەک هێزی پێشمەرگە و ئیرادەیێكی زۆر باش و رژد لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە هەیە بۆ ئەو مەبەستە و بەردەوام كاری لەسەر دەكرێت، تا ئێستەش هەنگاوی زۆر نراوە و بەشێكی زۆری پێشمەرگەش یەک خراوە و پرۆسەكە تا كۆتایی بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە