شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-22 22:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەرمی کچێکی قوروەیی لە کەنەدا دۆزرایەوە

پوختەی هەواڵ
پۆلیسی کەنەدا، دۆزینەوەی تەرمی شیلان شەهبازیان کچی قوروەیی تەنەن ۲۶ ساڵی دوای دوو مانگ لە ونبوونی، ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی ویندزۆر ڕایگەیاند، تەرمی شیلان شەهبازیان تەمەن ۲۶ ساڵ خەڵکی قوروەی سەر بە کوردستانی ئێرانیان دۆزیوەتەوە کە پتر لە دوو مانگ بزر بوو.

پۆلیس لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە پشتڕاستی کردەوە  "لێکۆڵەران گومان ناکەن هیچ تاوانکارییەک بەرانبەر شیلان کرا بێت".

پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، شیلان شەهبازیان دواین جار، لە ۴ـی کانوونی دووەم لە نزیک یەکتربڕی شەقامی هورۆن چێرش و ڕیڤەرساید درایڤ وێست، بینرا هاوڕێکانیشی بەکچێکی زیرەک و میهرەبان وەسفیان کردووە.

کیم لام، خاوەنی جوانکاری کیمز نایلز ئەند سپا، کە شیلان نزیکەی ساڵێک کاری تێدا کردووە، دەڵێت: "ئەو کەسێکی میهرەبان بوو، دڵخۆش بوو کە لە کەنەدا بوو، ژیانێکی نوێی لە کەنەدا دەست پێ کردبوو.

پۆلیسی ویندزۆر دەڵێت: هاوخەمی  بنەماڵە و ئازیزانی خاتوو شەهبازیانین، داواکارین لەم کاتە سەختەدا ڕێز لە تایبەتمەندییان بگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە