شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-21 07:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە تورکیا دژی دەستگیر کردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ خۆپیشاندان بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
لە تورکیا خۆپیشاندان دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ جارێکیتر دەستی پێکردەوە و تادێت فراوانتر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو خوپیشاندانەکان لە شارەکانی تورکیا فراوانتربوو دوای بانگەوازەکانی بەرپرسانی جەهەپە و بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵ کە تێیدا داوای بەرفراوانکردنی ناڕەزایەتیەکانیان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە، ترابرۆن، ئەدەنە، بۆرسا و چەند شوێنی دیکە خۆپیشاندانەکان فراوانتر بوون.

میدیاکان بڵاویان کردەە لەچەند شوێنێک پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و پۆلیسدا ڕوویداوە و خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە بچنە بەشێک لەدامودەزگا حکومییەکانەوە.

هاوکات یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا باسی لەوەکرد، دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نییە و لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ کراون دەرکەوتووە کە ئەو لەسەر دۆسییەی گەندەڵی دەستگیرکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە بە بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئیمامئۆغڵو و راوێژکاری راگەیاندنەکەی دەرکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە