شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-20 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هەڕێم خێراتر بووه‌

پوختەی هەواڵ
قوباد تاڵه‌بانی، گه‌شبینی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی؛ ده‌شڵێت، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک ڕایگه‌یاند: "گه‌شبینن له‌ ماوه‌یێكی نزیكدا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌ نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ مۆر بكه‌ن".

قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه‌.
ناوبراو گوتیشی: دوای ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە