شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-17 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هێرشێکی دڕندانەی سوپای تورکیا، ۹ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
فڕۆکەکانی تورکیا لە باشووری کۆبانێ کۆمەڵکوژییەکی دیکەیان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست داوە کە زۆرینەیان منداڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا خێزانێکیان بۆردوومان کردووە کە لە ناوچەکەیێکی نێوان گوندی قومچی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوون.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست داوە کە بریتین لە باوک و دایک و حەوت منداڵ، دوو منداڵی دیکەشیان بریندار بوون.

لە هێرشێکی دڕندانەی سوپای تورکیا، ۹ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا

هەسەدە دەشڵێت، هەر لە بۆردوومانەکەدا دوو کەسی دیکە برینداربوون و برینەکانیان سەختە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لە هێرشێکی دڕندانەی سوپای تورکیا، ۹ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە