شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-17 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نابێت حکوومەت لەسەر بنەمای دوو زۆن و دوو حزب پێکبهێنرێت

پوختەی هەواڵ
لاهوور شێخ جەنگی لەگەڵ ئه‌ندرۆ بيزڵى کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە نابێت کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دوو زۆن و دوو حزب پێکبهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرای کرد کە لەو دانیشتنەدا جەخت کراوەتەوە لە پێویستیی گۆڕانکاریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی کە پایەکانی حکومڕانی بەهێز بکرێت و دەستی دەرەکی دوور بخرێتەوە کە بووەتە ڕێگر لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەکردنی وڵات.

هەروەها پێویستە چیدیکە ململانێ سیاسیەکان تێکەڵ بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێت، هەولێر و بەغداد بیر لە چارەسەری ڕیشەیی کێشەکان بکەنەوە کە ساڵانێکی زۆرە هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن.

سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لاهوور شێخ جەنگی وتی، لەگەڵ ئه‌ندرۆ بيزڵى جەختیان کردووەتەوە حکوومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کە ڕەنگدانەوەی خواست و داواکارییەکانی خەڵک بێت، نەک لەسەر بنەمای دوو زۆن و دوو حزب پێکبهێنرێت.

دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان، عێراق، پرسی گۆڕانكاریه‌كانی ناوچەکە، پێکهێنانی حکوومەت و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت کێشەی مووچە بەشێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە