شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-12 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنەکەی عەبدی و شەرع لەگەڵ پەیامەکەی ئۆجەلان دەگونجێت

پوختەی هەواڵ
گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ساڵح موسلیم، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم گوتەبیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى فورات نیووز ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی لەگەڵ پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان دەگونجێت.

ساڵح موسلیم، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند "خۆمان بە بەشێک لەو پەیامەی ئۆجەلان دەزانین و لە دەرەوەی قسەکانی نین."

گوتەبێژی پەیەدە باسی لەوەش کرد: "پەیامەکەی ئۆجەلان پێمان دەڵێت، لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستین و دەمانەوێت ببین بە بەشێکی دانەبڕاو لە سووریا".

ساڵح موسلیم ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بە "دەستکەوتێکی گەورە" بۆ خۆیان پێناسە کرد و ئاماژەی بەوە دا "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەو پەیام و بانگەوازانەی لەلایەن ئۆجەلانەوە ئاراستە کراون، دەگونجێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە