شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-12 06:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەبارەی ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق

پوختەی هەواڵ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی واژۆ کردنی رێککەوتن لەنێوان دەوڵەتی سووریا و هەسەدە دەڵێت: "ئەمە ڕێگە راستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، ڕایگەیاند: "دیدار و رێککەوتنی بەڕێزان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی لەسەر چەندین خاڵی بایەخداری هەردوولا، کارێکی گرنگە لە تەوقیتەکەی و لە ناوەڕۆکیدا، بەتایبەت پاش شەڕێکی خوێناوی هات، لە ئەنجامی پێکدادانی دەوڵەت و چەکدارانی پاشماوەی رژێم، کە دەرگای کردەوە لەسەر ئەگەری پشێوی و شەڕی پێکهاتەکان، بۆیە هەمیشە شەڕ خێری تێدا نییە و مێزی گفتوگۆ چارەسەر بەرهەم دێنێ."

سەلاحەدین بەهائدین هەروەها ڕایگەیاند: "لێرەدا هەنگاوی دیدار و واژۆی رێککەوتن لەنێوان دەوڵەت و هەسەدە رێگە راستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی. سەرکەوتووبێ خەباتی دابین کردنی ماف و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان لە سووریای نوێدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە