شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-10 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە هێرشکارانی سەر عەلەوەییەکان سزا بدرێن

پوختەی هەواڵ
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له ‌په‌یامێکدا داوای له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکی سووریا کرد، لێپرسینه‌وه‌ له‌ هێرشکارانی سه‌ر عه‌له‌وییه‌کان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ له‌ لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به ‌ڕووداوه‌کانی سووریا و هێرش کردنه‌ سه‌ر عه‌له‌ویه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریاوه‌ داوای له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع کرد، لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی سه‌ر عه‌له‌وییه‌کان بکات.

مه‌زڵووم کۆبانی  له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆیته‌رز رایگه‌یاندووه‌: "ده‌بوو محه‌مه‌د جۆلانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع) ده‌ستوه‌ردانی له‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کان بکردایه‌".

مه‌زڵووم ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌، "گرووپه‌کانی لایه‌نگری داعش و چه‌کدارانی سه‌ر به‌ تورکیا به‌رپرسیاری سه‌ره‌کین له‌ هێرشه‌کان".

مه‌زڵووم عه‌بدی داوای له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع کردووه‌، "چاو بخشێنێته‌وه‌ به‌ چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی سوپای نوێی سووریا و ڕه‌فتاری گرووپه‌ چه‌کداره‌کان".

کۆبانی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌، "چه‌ند گرووپێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌نێو سوپادا ناکۆکی مه‌زهه‌بی و ناوخۆیی دروست بکه‌ن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە