شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-09 14:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد نیگەرانیی خۆی لە سەرهەڵدانەوەی قەیرانەکان لە سووریا ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،  داوای دیالۆگ و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، لەبارەی ئاڵۆزیەکانی سووریا و شەری گرووپە چەکدارەکانی کاناراوەکانی سووریا و هێزەکانی دەسەڵاتی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند: "پێویستە شەڕوپێکدادانەکان لە سووریا ڕابگیرێت و دەست بە دیالۆگ بکرێت".

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری  جەختی لەوەش کردەوە، چارەسەری ئاشتیانە و ئەنجامدانی گفتوگۆ تاکە بژاردەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان وتیشی: "بەردەوامیی توندوتیژی تەنیا کارەسات و دووبەرەکی زیاتری لێدەکەوێتەوە".

ئیلهام ئەحمەد لە درێژەی پەیامەکەیدا داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکات پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن و هیواشی خواست دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەموو هێرشەکانیان ڕابگرن.

ناوبراو وتیشی: "بەنیگەرانیەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سووریا و پەرەسەندنە مەترسیدارەکان دەکەن کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان هەیە و جەختیش لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەکاتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە