شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-07 13:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەچاو نەکردنی هەستیاریی دۆخی سووریا  وڵات بۆ لێوارێکی مەترسیدار ڕادەکێشێت

پوختەی هەواڵ
بەڕێوە بەرایەتی خۆسەر ڕایدەگەیێنێت: "ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدات بە هۆی خوێندنەوەی هەڵەی واقیعی سووریایە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە". 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆی لە بارەی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕاگەیاند و دەڵێت: "نیگەران لەو ئاڵۆزیانەی کە دروست بوە بەڵام هۆکاری سەرەکیان خوێندنەوەی هەڵەی واقیعی سووریایە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە". 
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هۆشداریی داوە لەوەی، ڕەچاونەکردنی هەستیاریی دۆخی سووریا و هەمەچەشنی پێکهاتەکان وڵاتەکەیان بۆ لێوارێکی مەترسیدار ڕادەکێشێت و ئەو دۆخەی دروست بووە ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی. 
ئاماژەیان بەوەش کردوە: "سووریا پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە هەیە و داوایان لە هەموو لایەنەکان کردوە حیکمەت و خۆگرتن بەکاربهێنن بۆ ڕاگرتنی ئەم دۆخە و پشتیوانی ئەوانە نەکەن کە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە