شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-07 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بانگەوازەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ناگرێتەوە

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان کە ئایا هەسەدە و یەپەگە دەگرێتەوە ؟دەڵێت: "بانگەوازەکەى عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ چەکدانانی پەکەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە ناگرێتەوە.

پێی هەواڵی کوردپرێس، تولای حاتیمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: "پەکەکە سەر بە سنووری تورکیایە و ئۆجەلانیش پەیامەکەی ئاراستەی رێکخراوەکەی کردووە کە لە تورکیا دروستکراوە. با ئەوە ڕوون ببێتەوە. لە سووریا هاوکێشەیەکی جیاواز هەیە. ڕژێمێک هەیە کە هێشتا خۆی جێگیر نەکردووە. 

ناوبراو زیادی کرد: لە چاوپێکەوتنە چوار کاتژمێرییەکەدا ئۆجەلان باسی سووریای نەکرد. تەنیا باسی رێکخراوەکەی خۆی کرد. لە تورکیا پرسێکی ٥٠ ساڵە هەیە. لە دۆخێکدا کە پارتێک هەڵدەوەشێتەوە و واز لە چەکەکان دەهێنرێت، هێشتا باس لەوە دەکرێت ئایا ئەم بانگەوازە بۆ ئەم گرووپەیە یان ئەو گرووپە؟ ئۆجەلان یەک گرووپی هەیە.

تولای حاتیمئۆغولاری دەشڵێت: ''لە سووریا پرۆسەیێکی نوێ دەستپێکردووە لەپاش رووخانی رژێمی ئەسەد، گوتیشی پرسی هەسەدە و یەپەگە پەیوەندیی بە ناوخۆی سووریاوە هەیە و پێویستە لایەنی دەرەکی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریاوە نەکەن؟".

لە ٢٧ی شوبات لەلایەن شاندی ئیمرالییەوە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ ڕایگشتیی خوێنرایەوە کە تیایدا ئۆجالان داوای کرد کە  چەک دابنێت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی رابگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە