هۆشداریی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کۆچبەرانی کورد
پوختەی هەواڵ
حکوومەتی بەریتانیا لە پێگەی فەرمی خۆی بەزمانی کوردی هۆشداریی داوەتە کۆچبەرانی نایاسایی و دەڵێت: ئەوەی قاچاخچییەکان پێتان دەڵێن، دوورن لە ڕاستی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی بەریتانیا لەو هۆشدارییەدا کۆچبەرانی کورد بەزمانی کوردی ئاگەدار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەوەی قاچاخچییەکان پێت دەڵێن کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت لێرە ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت، ئەم قسەیە زۆر لە ڕاستی دوورە.
حکوومەتی بەریتانیا دەشڵێت: کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا گەلێک تێچوونی هەیە، تەنانەت لەوانەیە گیانیشت تێدا بچێت، گەلێک ژن و پیاو و منداڵ مردوون کاتێک هەوڵیان داوە لەڕێگەی بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە بێنە بەریتانیا.
بەریتانیا وەک هۆشداریی بە کۆچبەرانی نایاسایی ڕاگەیاندووە، ئەگەر بە نایاسایی بێنە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێن و دەربکرێن، ئەمانە ئەو شتانەن کە پێویستە وەک کۆچبەر بیزانی سەبارەت بە یاساکانی کۆچ لە بەریتانیا.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#بەریتانیا
#کۆچی نایاسایی
#کۆچبەران
#کۆچبەرانی کورد
#پەنابەران
#پەنابەرانی کورد
#قاچاخ
#قاچاخچییەکان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران