شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-03 09:19 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زەریف هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی پشتڕاست کردەوە

پوختەی هەواڵ
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتژی لەبارەی بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەست لەکار کێشانەوەی و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای داد وتی: هیوادارم بە لادانی من، بیانووەکان بۆ لەمپەڕ نانەوە بەرانبەر بە ویستی خەڵک و سەرکەوتنی دەوڵەت نەمێنێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد جەواد زەریف لە توویتێکدا تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دەنووسێت: سڵاو هاووڵاتیانی خۆشەویست سوپاسی خودا دەکەم کە بۆ ماوەی نۆ مانگ ئەم خزمەتەی بەمنی بچووک بەخشی کە بۆ سەرخستنی ئیرادەی گەل و خزمەت بە خەڵک ئەوەی لە توانامدایە پێشکەش بکەم.

ئەگەر چی لە شەش مانگی ڕابردوودا قیزەونترین تۆمەت و بێڕێزی و هەڕەشەیان لە خۆم و بنەماڵەم کردووە، تەنانەت لە نێو دەسەڵاتیشدا  تاڵترین ڕۆژانی خزمەتی چل ساڵەم تێپەڕاند، بەڵام بە هیوای خزمەتکردن خۆم ڕاگرت.

لە پێناوی خزمەتکردن بەم ئاو و خاکە من کەسێک نەبووم هەمبەر دژواری و لەمپەرەکان چاو داخەم، لە ماوەی چل ساڵەی ڕابردوودا، زۆر بێڕێزی و تۆمەتیان خستە پاڵم بۆ ئەم ڕۆڵەی بچووکەی کە هەمبوو بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو تا بە ئاکام گەیاندنی دۆسیەی ناوەکیم هەبووە بە گیان و دڵ قبووڵم کردووە و بۆ ئەوەی بەرژەوەندی وڵات زەبری لێنەکەوێ، له بەرانبەر شەپۆلێک له درۆ و چەواشەکاری زارم داخستووە.

دوێنێ له سەر داوای بەڕێز سەرۆکی دەسەڵاتی داد چاوپێکەوتنێکمان هەبوو. لەم جاوپێکەوتنەدا، ناوبراو  ئاماژەی کرد بە دۆخی وڵات و پێی ڕاسپاردم  کە بۆ ڕێگرتن لە گوشاری زیاتر بە سەر حکوومەتدا، بگەڕێمەوە بۆ زانکۆ، منیش ڕێک قبووڵم کرد.

هەمیشه ویستوومە یار بم نە بار، بە سپاسی زۆرەوە بەڕێزیان قورسایەتی ئەم بەرپرسیاریەتیەی بەرانبەر بە خودا و خەڵک له کۆڵم کردەوە، هیوادارم به لادانی من بیانووەکانی لەمپەر نانەوە بۆ ویستی خەڵک و سەرکەوتنی حکوومەت هەڵبگیردرێت. ئێستاکەش بە پشتیوانیەکانی دوکتۆر پزشکیان شاگەشکە دەبم و بۆ ئەمان و دیکەی ئەو کەسانەی بە شێوازێکی درووست خزمەت بە خەڵک دەکەن باشترینەکان له خوای گەورە داوا دەکەم، لە دەرگانەی خوای دلۆڤان و ئێوە خەڵکی خۆشەویست و بەڕێزی ئێران، بۆ هەموو کەم و کۆڕیەکان داوای لێبووردن دەکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە