بانگەوازی ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو و ناوچەکانی ئێمە ناگرێتەوە
پوختەی هەواڵ
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان رایگەیاند: ئەگەر ئەم پرۆسەیە سەربکەوێت، بۆ ئێمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت و تورکیا هیچ بیانوویێکی نامێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکەمان".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی وتیشی: "رێبەری پەکەکە پەیامی بۆ ئێمەش ناردبوو و بۆچوونی خۆی تێدا ڕوونکردبووەوە و ئێمەش بەشێوەیێکی ئەرێنی لێی دەڕوانین".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەکەکە بوو، بۆ گەریلاکانی پەکەکە بوو. بەشێوەێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ناوچەیە نەبوو. هەروەک چۆن پەیامی بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو شوێنێکی نارد، بۆ ئێمەشی نارد.
فەرماندەی هەسەدە جەختیشی کردەوە لەوەی: بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان "هەڵوێستمان ئەرێنییە " و "پێموایە ئاگربەستی نێوان پەکەکە و تورکیا و بەرقەراربوونی ئاشتی کاریگەریی لەسەر ناوچەکەی ئێمەش هەیە".
#تورکیا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#مەزڵووم عەبدی
#فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان
#پەکەکە
#هەسەدە
#ئۆجەلان
#ئاشتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران