شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-24 06:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان بە سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە

پوختەی هەواڵ
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەدەستهێنانی دەنگی ۱۰۰% ئەندامی كۆنگرە متمانەی پێدراوەتەوە بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ جاری نۆیەم، بەبێ‌ بوونی ڕكابەر هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان، لەمیانی بەڕێوەچوونی هەشتەمین کۆنگرەی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان هات، کە لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

عەبدوڵا گولەر، سەرۆکی کۆنگرەكە، لە بارەی  ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە کۆی هەزار و (۶۰۷) نوێنەر هەزار و(۵۴۷)نوێنەر بەشداری دەنگدانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان سەرجەم دەنگی ئەو هەزار و  (٥٤٧) نوێنەرەی بەدەستهێناوە کە بەشداری دەنگدانەکەیان کردووە، ئەوە لە كاتێكدایە، ئەردۆغان هیچ ڕكابەرێكی نەبووە لەناو حزبەكەی بۆ سەرۆكایەتی.

ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنەوەی لە سەكۆی (ئێکس)، سوپاسی نوێنەرانی ئاکەپەی کرد، کە جارێکی دیکە بە سەرۆکی پارتەکەیان هەڵبژاردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە