شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-23 06:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەپیكۆر ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوت  لە کوردستان (ئەپیکور) دەڵێت: کۆمپانیاکانی ئامادەن دەست بکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەڵام بەمەرجێک، گرێبەستی کارکردنیان لەبەرچاو بگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەپیکور  لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: وەک چەندین جار رامانگەیاندووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێک پارێزگاری مەرجەكانی گرێبەست و بازرگانی و ئابووری ئێستای کۆمپانیاكان بكات.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئێمە بەدوای ڕێکەوتنی فرۆشتن و نووسراودا دەگەڕێین لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە شەفافیەت و گەرەنتی پارەدان دابین بکات بەبێ دەستوەردانی سیاسی.
کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور بەردەوام دەبن لەسەر کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی خێرا و سوودبەخش بۆ هەردوولا.
ئێمە هاوڕاین لەگەڵ لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە(٢٢)ی شوباتدا، کە خێراکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە عێراق بەهێز دەکات، و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی دابین دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە