شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-19 06:02 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆبوونەوەی سێقۆڵی ئیدارەی خۆسەر و  SDF و MSD لەسەر ئاگربەست و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق

پوختەی هەواڵ
كۆبوونەوەیێکی سێقۆڵی لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە و مەسەدە بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئایندەی سووریا و ئاگربەست و بەرپرسیارییەتییەکانی قۆناغی داهاتوو کرا.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێندراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات، "لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و سیاسی وڵات تاوتوێ کران، بە گرنگیدان بە پێویستی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکەدا، جەخت لە گرنگی درێژەدان بە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرایەوە، و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە کە بەشدارە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەشێوەیێک کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەستەبەر بکات".

هەروەها ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیێک کۆبوونەوەی ناوخۆی لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامانجی بەشداری کردنی هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، و دڵنیابوون لەوەی کە دەرئەنجامەکانی گفتوگۆکە نوێنەرایەتی ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.

هەروەها جەخت لەسەر گرنگی وتووێژی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرایەوە.

ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە و مەسەدە هەروەها جەختیان لە پەرۆشیی خۆیان کردەوە بۆ سەرخستنی ئەم گفتوگۆیە بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو وردەکاری و بابەتانەی باس دەکرێن، لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی جێبەجێ کردنی گونجاو، وەک یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئیدارییەکان، و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی دەستنیشان کردنی ئامرازی گونجاو بۆ بەدەستهێنانی لێکتێگەیشتن لەسەر ئەم پرسانە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئاگربەست کرا، و بە هەنگاوێکی پێویستی زانی بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەوتن لە دیالۆگەکەدا، جەختیش لەوە کرایەوە کە گەیشتن بە سەقامگیری لەسەر زەمینە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەردەوامی گفتوگۆی سیاسی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنە بنیاتنەرەکان.

ئامادەبووان داوایان لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئاگربەست هەڵبگرن و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ سەلماندنی جددیەتی خۆیان لە هەنگاونان بەرەو چارەسەرێکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانەی سیاسی.

كۆبوونەوەی سێقۆڵی ئیدارەی خۆسەر و  SDF و MSD لەسەر ئاگربەست و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە