شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-18 16:34 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۳۰ی ڕێبه‌ندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۳۰ی ڕێبه‌ندانی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی:

پەیوەندیی بەهێز و هاوسەنگ لەنێوان عێراق و ئێران بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر پێویستە

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان بڕوامان وایە، پەیوەندیی بەهێز و هاوسەنگ لەنێوان عێراق و ئێران بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە زۆر پێویست و گرنگە؛ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە، "بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی ئێران.

شاندی ئیمرالی پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

شاندێکی دەم پارتی بۆ ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر؛ لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەیێکی زۆر باش و برایانەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو و سەرۆکی هەرێمی کوردستانمان لە بۆچوون و هەڵوێستی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ئاگادار کردەوە".

بەرپرسێکی قاعیدە لە هێرشی ئەمریکا کوژرا

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە: "لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا هێزەکانمان هێرشێکی ئاسمانی وردیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام دا و بەرپرسێکی باڵای دارایی و لۆجستیکی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئایین کە سەر بە قاعیدەیە کرایە ئامانج و کوژرا". ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە