پێویستە حکوومەتی تورکیا نەخشە ڕێگای پرۆسەی ئاشتی ڕابگەیێنێت
پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، داوا لە حکوومەت دەکەین بە پەلە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، پێویستە نەخشە ڕێگای پرۆسەی ئاشتی ڕابگەیێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای حاتیمۆغولاری، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای کۆتایهێنان بە سەردەمێک دەکات کە پڕە لە ململانێ لە وڵاتدا، کردنەوەی دەرگا بۆ ئاشتی و دیموکراسی، براوەکان تەنیا کورد نابن، بەڵکوو ۸۵ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا سەردەکەون، ئایا ئامادەن مەسەلەی ۱۰۰ ساڵەی کورد لە سیستمی توندوتیژی و ململانێوە بکەنە بنەمایەکی یاسایی".
هاوسەرۆکی دەمپارتی باسی لەوەش کرد، "داوا لە حکوومەت دەکەین بە پەلە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، پێویستە نەخشە ڕێگای پرۆسەی ئاشتی ڕابگەیێنن، ئاشتی یەک لایەنە نییە، ئێمە لە دەم پارتی ئامادەین ئەم ڕێگایە بگرین، ئێمە پابەندین بەم ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەر".
#تورکیا
#کوردپرێس
#ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
#کورد
#کوردستان
#پرسی کورد
#ئەردۆغان
#ئاشتی
#هاوسەرۆکی دەم پارتی
#دانوستانی ئاشتی
#تولای حاتەم ئۆغۆللاری
#تولای حاتیمۆغولاری
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران