شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-09 10:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆژنامەنووسێک لە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
یەکێک لەو هاونیشتمانییانەی لە بۆردوومانەکەی تورکیا بۆسەر چوارقوڕنە گیانی لەدەستدا، ڕۆژنامەڤانێک بوو بەناوی عەزیز کۆیلوئۆغلو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆردیناسیۆنی یەکێتی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک لە کوردستانی سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی تورکیادا لە سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی، عەزیز کۆیلوئۆغلو گیانی لەدەستدا.

عەزیز کۆیلوئۆغلو لە ساڵی ۱۹۷۶ لە ئامەدی کوردستانی تورکیا لەدایکبووە. یەرەدە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: ئەو هاونیشتمانییە "لە سەرەتای ساڵەکانی ۲۰۰۰دا لە راگەیاندنی ئازاددا جێگەی خۆی گرت و وەک پەیامنێر، کامێرامان، سەرنووسەر، بەڕێوەبەری هەواڵ و بەڕێوەبەری گشتی کاری کردووە".

۲۷-۰۱-۲۰۲۵ لە سنووری چوارقورنە لە ئیدارەی راپەڕین درۆنێک ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

۰۵-۰۲-۲۰۲۵، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناسنامەی دوو کەس لەوانی ئاشکرا کرد کە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەست دابوو.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی کۆمیتەکە، هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و دلاوەر عەبدولقادر عەرەبۆ، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە بۆردوومانەکەدا گیانیان لەدەست داوە.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەشکرد، دلاوەر عەبدولقادر عەرەبۆ لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹۰ـی کوردستانی سووریا و هێڤا عەرەبۆش لەدایکبووی ۱۹۸۱ـی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە