شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-08 12:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

والیی کەرکووکی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی عێراقدا کوژرا

پوختەی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کوشتنی سێ سەرکردەی گرنگی داعشی لە سەلاحەددین ڕاگەیاند، کە والیی کەرکووکی داعش یەکێک لەوانەیە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوەکەمان سەبارەت بە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئێف ۱۶، کە لە ۳۱ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۵، کرایە سەر حەشارگەیێکی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەلزەرکە لە سەلاحەددین، دوای هەوڵ و بەدواداچوون و  پشکنینی تەرمی حەوت کوژراوی ئەم ئۆپەراسیۆنە، دەرکەوت کە  لەناو کوژراوەکاندا چەند سەرکردەی گرنگی داعش هەن."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو سەرکردانەی کوژراون بریتین لە: دەحام محەممەد علێوی ئەلمەکنی ناسراو بە (ئەبوو سەعید ئەلدەندوشی) کە والیی کەرکووک بووە و بەرپرسی هێرشە تیرۆریستیەکان بووە بۆسەر هاووڵاتیان و کردەی تیرۆری لە دۆڵی چای لە چیای حەمرین و حەویجە.

هەروەها شەحازە عەلاوی ساڵح ئەلمەکنی ناسراو بە (ئەبوو عیسا) بەرپرسی کەرتی حەمرین بووە، ڕەبیع ئەلبەتوش کە یەکێک بووە لە چەکدارە گرنگەکانی داعش، ئەویش لە نێو کوژراوەکاندا بووە.

والیی کەرکووکی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی عێراقدا کوژرا

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە