ئەفسەرێکی باڵای سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
پوختەی هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە لەکاتی گەڕان و پشکنێکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ- قوفڵ) کوژراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەیدا کە شەوی ٥ ی شوبات وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە هاتووە: "ئەو ئەفسەرە باڵایە لە سوپای پیادەیە و ناوی موراد کەمالە و ئەفسەرێکی باڵا بووە لە سوپای پیادە لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە کاتی ئۆپراسێۆن و گەڕان و پشکنیندا، بەدەستی پــە-کەکە کوژراوە.
تورکیێا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە چەند زنجیرەیێک ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردوە و ناوی ناوە چنگ. قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی ٢٨ـی ئایاری ٢٠١٩ بەناوی ئۆپەراسیۆنی چنگ ١،٢،٣ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵیش لە ڕۆژی ١٨ـی نیسانی ٢٠٠٢ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران