شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-03 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندانی مامۆستایانی گەرمیان بۆ پشتگیریی مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی

پوختەی هەواڵ
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بۆ پشگیریکردن لە مانگرتووانی سلێمانی و داکۆکی کردن لە مافەکانیان دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بۆ پشتگیری لە مامۆستایانی مانگرتوو، مامۆستایان  و فەرمانبەرانی گەرمیان و کەلار و هەڵەبجە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

هەروەها مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان دەستیان بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانیان بەپێ لە گەرمیانەوە بەڕێکەوتن بۆ سلێمانی تا دەنگی ناڕازییان بخەنە پاڵ مانگرتووانی سلێمانی و  تیمی فریاگوزاری لەگەڵ خۆپیشاندەران بەڕێکەوتن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی خۆپیشاندەران.

ماوەی ٧ رۆژە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و خێمەیان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵداوە و دەڵێن تا داواکارییەکانمان (دابەش کردنی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا و  تەوتین و پلەبەرز کردنەوە)  جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە