شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-03 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو  لە مەنبج ۳۰ قوربانیی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەوازەی سەرەکی شاری مەنبج تەقیەوە و بەهۆیەوە ۳۰ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە،  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ۱۸ کەس کوژران و ۱۲ کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆرینەی قوربانییەکان کرێکاری کارگەیێک بوون.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش كرد، لە ئەنجامی تەقینەوەكەی مەنبج ۱۸ كەس گیانیان لەدەست داوە كە ۱۴یان ژنن، هەروەها ۱۲ كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆرینەیان ژن و منداڵن، هەروەها تەقینەوەکە لە دەوازەی سەرەکیی شاری مەنبج و لە سەرە رێگای سەرەکی ئۆتۆستارد ڕوویداوە، کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی گرووپەکانی سوپای نیشتیمانیی سەر بە تورکیا.

بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی سووریا، بەشێکی برینداران برینەکانیان سەختە، "کە ئەوەش وا دەکات بەرزبوونەوەی ئاماری گیانلەدەستدان چاوەڕوانکراو بێت."

 هەموو ئەوانەی بەر تەقینەوەکە کەوتوون، "کرێکاری کشتوکاڵین."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە