شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-26 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاکان فیدان سەردانی بەغدا دەکات

پوختەی هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۶ـی ۱ـی ۲۰۲۵، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە هاکان فیدان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات، لەوانەش هەماهەنگیی هەواڵگریی عێراق و تورکیا، بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان  ئەمە لەگەڵ دۆسییەی سووریا و هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێگەی گەشەپێدان.

هەروەها بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە