سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەستی لە کارکێشایەوە
پوختەی هەواڵ
محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان لەنەوەی نوێ دەستی لە کارکێشایەوە.
محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، تەنها ۲۶ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
لەمبارەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە مەبەستمان بوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزویی هەڵبژێردرێت".
ئاماژە بەوەش دا، "وەک نەوەی نوێ بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی خەڵک و جێیان ناهێڵین، لە داهاتوودا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".
هاوکات فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان
#فراکسیۆنی نەوەی نوێ
#سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
#محه‌مه‌د سلێمان
#سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران