عێراق پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئەمریکا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له نامه‌یێکی پیرۆزباییدا بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکوومەتی عێراق پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هه‌وڵی چالاک کردن و فراوان کردنی مه‌ودای جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م یاداشتنامه‌کانی لێکتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و ئابووری دوولایه‌نه ده‌دا، له ژێر چه‌تری ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباری ناوخۆ و پشتگیری کردن له ئاڵوگۆڕی دوولایه‌نه له بواره‌کانی ڕۆشنبیری و ته‌کنه‌لۆژیا و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
له نامه‌که‌دا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به خواستی عێراق کرد بۆ پته‌و کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هاوکاری و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ستراتیژی و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو وڵات و جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتی کردنی بنه‌ماکانی سه‌قامگیری و ئاسایش و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
بۆچوونی بەکارهێنەران