شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-19 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە کوردەکانی سووریا هەڵوەشاندنەوە یان ڕادەست کردنی چەک قبووڵ ناکەن

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەتی دەکاتەوە کە  چەکەکانیان ڕادەست بکەن یانیش هێزەکەیان هەڵبووەشێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە ڕایگەیاندووە: "بڕیارمان نەداوە چەکەکانمان ڕادەست بکەین یانیش هێزەکەمان هەڵبووەشێنینەوە، بەڵام ئامادەین گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو بکەین".

 فەرماندەی هەسەدە ڕاشیگەیاند: "هەسەدە پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کردووە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوانیش دژی بوونی هێزی جیاوازن لە سووریا".

مەزڵووم عەبدی هۆشداری دا کە هەر ڕێکارێکی دیکە لەبری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە بواری سەربازییەوە کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە باسی لەوەش کرد، نوێنەری هەسەدە بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوانە نەکراوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا کە لەگەڵ گرووپە چەکدارە جیاوازەکانی سووریا لەبارەی تێکەڵبوونیان بە سوپای سووریا کردوویەتی.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای کردارن، نە وەک گوتار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە