به‌شداری لە حکوومه‌تێک ناکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتمان تێیدا نه‌بێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان کۆ نه‌بێته‌وه ئه‌وا محه‌مه‌د سلێمان که سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مانه ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه و سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر شاندی یەکێتی و دووجاریش شاندی پارتی سەردانی جووڵانەوەکەیان کردوە بە مەبەستی بەشداری کردن لە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی ئامادەیی دەربڕیوە شەش وەزارەت بداتە جووڵانەوەکە، بەڵام ئەوان به‌شداری حکوومه‌تێک ناکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بێت.
شاسوار عەبدولواحید باسی ده‌ستپێشخه‌ریەکی بۆ حزبەکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە پارتی ڕاگەیاند و دەڵێت: "هەر حزبێک دەیەوێت پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ پارتی نەبێت، ئەوا دەتوانێت زۆرینە پەرلەمانی کۆ بکەنەوە و کاندید بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بکەن، ئێمەش وەک هەر ۱۵ پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ ئامادەین پشتوانی لێبکەین، بەبێ ئەوەی یەک پۆست و وەزارەتمان بوێت".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان بەمجۆرەی ئێستا ئامادەنین بەشداری پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن و وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە، ئەگەر داواکانیان جێبەجێ نەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران