شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-14 09:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری مەسعوود بارزانی سەردانی سەرۆکایەتیی ENKSی کرد

پوختەی هەواڵ
عەبدولحەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە قامیشلۆ سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)ی کرد و کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە باسنیووز بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا نوێنەری مەسعوود بارزانی، گفتوگۆی چەندین پرسی گرنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد، بەتایبەت پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی کورد لە سووریادا.

هەر ئەمڕۆ نوێنەری سەرۆک بارزانی لە حەسەکە چاوی بە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) مەزڵووم عەبدی کەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە