شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-13 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوەرۆکی نامەکەی عەلی باپیر بۆ ئەحمەد شەرع بڵاو کرایەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاوی کردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی بەڕێوەبردنی سووریا ناردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، دەقی ئەو نامەیەی بۆ ئەحمەد شەرعی ناردووە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی "خۆشحاڵم كە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم، پاش پیرۆزبایی لێكردنتان بە سەركەوتن بەسەر ڕژێمی دیكتاتۆریی فەوتاودا."

هەر لە نامەکەیدا، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: "ئومێدمان وایە ئەو كاروانە بەپیت و فەڕە بەردەوام بێت بۆ تەواوكردنی بەدەستهێنانی خواستەكانی گەلانی سووریا و دەستەبەركردنی مافەكانی هەموو هاووڵاتییان بە عەرەب و كورد و هەموو خەڵكی ئەو وڵاتە."

هەروەها نووسیویەتی: "خوازیارین گەلی كوردمان خۆشیی لە بوون و مافەكانی ببینێ لە چوارچێوەی حوكمڕانیی داهاتوو لە ژێر سەركردایەتیی دانایانەتاندا."

دوای ۱۳ ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان، دواجار ۸ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۴، دوای گەیشتنی هێزەکانی بەرەی تەحریر شام، بە سەرکردایەتیی، ئەحمەد شەرع بۆ دیمەشق، کۆتایی بە دەسەڵات و ڕژێمی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد هێنرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە