شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-10 11:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی جەخت لە یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکانی سووریا دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆ بوویەوە.

کوردپرێس: بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو دیدارەدا بارزانی جەختی لە پشتیوانی کردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا و پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتییانە کردەوە. 
لای خۆیەوە، ئەنەکەسە رایگەیاند، سوپاسی پاڵپشتیی بەردەوامی بارزانی بۆ پرسی کورد لە سووریا دەکەن، 
هاوکات ئەنەکەسە لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوە کردووە "لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ کرا، بەتایبەتی دۆخی سووریا دوای ڕووخان ڕژێمی پێشوو".
دەشڵێت، لە میانی دیدارەکەدا هەردوولایەن جەختیان لەسەر ئەم خاڵانە کردووەتەوە:
۱. گرنگیی بەشداریی گەلی کورد لە داڕشتنی داهاتووی سووریا.
۲. پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
۳.  ڕێککەوتن لەسەر دیدێکی هاوبەشی کوردی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد.
۴. کارکردن لەگەڵ هێزە نەتەوەییە جیاوازەکانی سووریا و ئیدارەی ئێستەی ئەو وڵاتە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ پاڵپشتیی گەلی سووریا و پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ پرسی کورد لە سووریا و پەرۆشیی بۆ یەکڕیزی کور".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە