شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-08 12:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تادێت مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین زیاتر دەبێت/دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا به‌رپرسیارە

پوختەی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، هێرشی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا به‌ پشتیوانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا له‌ کۆبانێ به‌رده‌وامه‌ و مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین تادێت زیاتر دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌: "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژماره‌یه‌ک هێرشیان کرده‌ سه‌ر به‌نداوی تیشرین و دەوروبەری، ئه‌وه‌ش هاوکاته‌ لەگەڵ هێرشەکانی گرووپە چه‌کداره‌کانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی باکووری بەنداوی تیشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج، کە پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانمان و ئه‌و به‌کرێگیراوانه‌ ڕوو دەدات".

هەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "هێرشی بەکرێگیراوەکان بە بۆردوومانی ئاسمانیی فڕۆکە سەربازییەکان و هێزەکانی تورکیا پاڵپشتی دەکرێن، ئەوە جگە لە تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا، چوونکە هێشتا پێکدادانەکان لە زیاتر لە میحوەرێکدا بەردەوامن".

هه‌سه‌ده‌ باسی له‌وه‌ش کردوه‌، "لە کۆبانێ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان بۆردوومان کرد، ئەوە جگە لە تۆپباران کردنی گوندی ئەسڵانکی باشووری شاری کۆبانێ".

له‌باره‌ی مه‌ترسی ڕووخانی به‌نداوی تشرین، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو: "مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین تادێت زیاتر دەبێت، بەوپێیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا به‌رپرسیارێتی هەر کارەساتێک له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، کە ڕەنگە بەسەر بەنداوەکە و ناوچەکانی دیکەی سووریادا بکەوێت لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورکیا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە