شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-08 09:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنفرانسى ڕۆژنامەوانیى هاوبەشی عەممار حەکیم و پارێزگاری هەڵەبجە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە دەڵێت، باشترین رێزلێنان بۆ هەڵەبجەییەکان دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە لەسەر بەپارێزگابوونی شارەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کە بۆ چوارەمجارە سەردانی هەڵەبجە دەکات گوتی: "ئەمڕۆ بۆ سێیەمجار یاخود چوارەمجارە سەردانی هەڵەبجە دەکەین، هەرچەندە ئەمە دووەم سەردانمە بۆ ئەم مۆنۆمێنتە، خۆشحاڵ بووین بەم سەردانە بۆ دەرخستنی ڕێز و خۆشەویستی و شانازیمان بە ئێوە و بەو قوربانییانەی داوتانە".

ناوبراو وتیشى: "بڕوام وایە باشترین رێزلێنان بۆ هەڵەبجەییەکان دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانە لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەکوو پارێزگایەکی سەربەخۆی عێراقی، چوونکە ئەو بڕیارە خێر و خۆشی زۆر بۆ پارێزگاکە بەدی دەهێنێت و دەبێتە قەرەبوویەک بۆ ئەو تاوانە قێزەونەی ڕژێمی پێشووی سەدام لە بەرامبەریان ئەنجامی دا".

ڕۆژی سێشەممە، عەممار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتى حیکمەى نیشتمانى گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بووەوە و سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە